ئەلفۆنسۆ دەیڤز چووە مێژووى کەنەداوە

AM:11:33:28/11/2022

404 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەلفۆنسۆ دەیڤز خێراترین گۆڵى لە مۆندیالى قەتەر تۆمارکرد، کە یەکەم گۆڵى هەڵبژاردەى کەنەداشە لە مێژووى پاڵەوانێتییەکەدا.

لە دۆڕاندنەکەى بەرامبەر کرواتیا بە گۆڵێک بەرامبەر بە چوار گۆڵ لە مۆندیالى 2022ى قەتەر، ئەلفۆنسۆ دەیڤزى کەنەدى تاکە گۆڵى هەڵبژاردەى وڵاتەکەى تۆمارکرد لە چرکەى 68دا.

تۆڕى ئۆپتا بۆ ئامارەکان بڵاویکردەوە، گۆڵەکەى دەیڤز خێراترین گۆڵە تۆمارکرابێت لە قۆناغى کۆمەڵەکانى جامى جیهانیدا، دواى گۆڵەکەى کلینت دیمبسى ئەمریکى بەرامبەر هەڵبژاردەى غانا لە مۆندیالى 2014ى بەڕازیل، کە دواى 29 چرکە تۆماریکرد.

هاوکات تۆڕى بلیچەر ڕیپۆرتس ئاماژەى بەوەکردووە، گۆڵەکەى دەیڤز تاکە گۆڵى کەنەدایە لە مێژووى مۆندیالەکاندا، کە ئەمەش خێراترن گۆڵە تا ئێستا لە مۆندیالى قەتەردا تۆمارکرابێت.

کەنەدا، کە دووەم یارى لەسەریەکى لە مۆندیالى 2022دا دۆڕاند، پێشتر بەشدارى لە مۆندیالى 1986ى مەکسیکدا کردووە، بەڵام لە قۆناغى کۆمەڵەکاندا ماڵئاوایى کردووە، دواى ئەوەى هەر سێ یارییەکەى دۆڕاندووە و نەشیتوانیوە هیچ گۆڵێک تۆماربکات.

گ . ف

B/R Football on Twitter: