میسی: پاش فەوتاندی لێدانە یەکلاکەرەوەکە زۆر توڕە بووم

PM:02:27:05/07/2024

344 جار خوێندراوەتەوە

+ -

میسی نەیشاردەوە پاش فەوتاندی لێدانە یەکلاکەرەوەکە زۆر توڕە بووە و چاکبوونەوەشی لە پێکانەکەی راگەیاند.

هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بردنەوەی بەسەر ئیکوادۆر بەدەستهێنا و گەیشتە قۆتاغی پێش کۆتایی کوپا ئەمریکا، بەڵام لیۆنێل میسی تاکە یاریزان بوو لە لێدانە یەکلاکەرەوەکاندا گۆڵی تۆمارنەکرد، پاش یارییەکەش کاپتنەکەی تانگۆ رایگەیاند، پێش یارییەکە بەردەوام مارتینێزی گۆڵچی بە گاڵتەوە باسی لە ئەگەری گەیشتنی یارییەکە دەکرد بە لێدانە یەکلاکەرەوەکان و دەیووت لێدانەکان دەگەڕێنێتەوە.

سەبارەت بە پێکانەکەی و ئەو ئازارەی کە هەیبوو وتی: دوای یارییەکەی بەرامبەر چیلی هەستم بە ئازارێکی زۆر کرد و ترسام لەوەی پێکانەکەم سەخت بێت، بەڵام لە دوایین مەشقەکاندا هەستم بە باشتربوون کرد و هەستم کرد کە دەتوانم بەشداری ئەم یارییە بکەم، بە سکالۆنیم وت کە باشم و چیتر هەست بە ئازاری ماسولکەکانم ناکەم.

مێسی دەربارەی لێدانە یەکلاکەرەوەکەی کە فەوتاندی ئاماژەی بەوەدا، زۆر توڕە بووو چونکە دڵنیا بووە لەوەی ئەگەر هەلی بۆ بڕەخسێت دەیقۆزێتەوە، پێش ئەوە قسەم لەگەڵ مارتینێز لەو بارەیەوە قسەی کردووە بەڵام لە کۆتاییدا ئەوە ڕووی نەدا کە چاوەڕێی دەکرد.