PM:08:20:07/09/2021
1060 جار خوێندراوەتەوە
+
-
گاریس بەیڵ چاوەڕوانى ئەوەیە کە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە پریمەر لیگدا دەیکات
و پێشیوایە جارێکى تر پریمەر لیگ جۆش دەداتەوە.
لە لێدوانێکدا، کە ڕۆژنامەى زەسەنى بەریتانى بڵاویکردووەتەوە، بەیڵى
هێرشبەرى یانەى ڕیاڵ مەدرید لە بارەى گەڕانەوەى ڕۆناڵدۆ بۆ خولى نایابى ئینگلتەرا و
ئاستى لەو خولەکەدا دەڵێت "من دڵنیام ڕۆناڵدۆ کارێکى باش دەکات، هەر وەک
پێشتر ئەوەى سەلماندووە لە پریمەر لیگدا، هەر بۆیە زۆر بەباشى خولەکە دەناسێت و جارێکى
تر جۆشى دەداتەوە".
بەیڵ پێیوایە کریستیانۆ بەپێى توانا هەموو شتێکى لە تۆپى پێدا کردووە و
تواناى گۆڵکردنى لە هیچ یاریزانێکى تردا نییە و دەشڵێت "هەر بۆیە من متمانەم
هەیە بەشدارى دەکات و ئاستێکى باش پێشکەشدەکات گۆڵى زۆریش تۆماردەکات، بۆ من جێگەى
کاریگەرە جارێکى تر ببینمەوە".
بەیڵ لە وەرزى ڕابردوودا بەخواستن لە یانەى تۆتنهامدا یاریکرد و 16 گۆڵى بۆ
یانە ئینگلیزیەکە تۆمارکرد، بەڵام لە سەرەتاى ئەم وەرزەدا پەیوەندى بە ڕیاڵ
مەدریدەوە کردەوە.
گ . ف