بزانە چاڤى چى لە بارەى کلاسیکۆوە دەڵێت

PM:07:38:15/10/2022

540 جار خوێندراوەتەوە

+ -

چاڤى ڕایگەیاند لە پێشەنگى ڕیزبەندیدا گەیشتوونەتە کلاسیکۆ و ئامانجیشیان بردنەوەى یارییەکەیە.

لە کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەنوسیدا تایبەت بە کلاسیکۆى سبەینێ، چاڤى ڕاهێنەرى بەرشەلۆنە ئاماژەى بەوەکرد، وەرزى ڕابردوو لە بارودۆخێکى خرابدا گیشتنە کلاسیکۆ، بەڵام لەم وەرزە لە پێشەنگى لا لیگادا ئەو یارییە ئەنجام دەدەن.

چاڤى دەڵێت "کلاسیکۆ سێ خاڵە، هاوکات یارییەکى گرنگە بۆ گەیشتن بە پاڵنەرێکى مەعنەوى، ڕیاڵ مەدرید دەتوانێت دواى ئەو یارییە لە پێشەنگى ڕیزبەندیدا بێت، بەڵام ئێمە دەمانەوێت لە پێشەنگدا بەردەوامبین".

چاڤى پێیوایە یانەکەى لەسەر ڕێگە ڕاستەکەیە، کە 20 گۆڵى کردووە و تەنیا گۆڵێکى لێ کراوە لە لا لیگادا، بەڵام دەبێت لەسەر ئاستى ئەوروپا ئاستیان باشتر بکەن و دووپاتیشیکردەوە کۆندى بە باشى ڕاهێنانى کردووە و لە سەدا 100 بۆ کلاسیکۆ ئامادەیە.

باسى لەوەشکرد، سەرنجیان لەسەر ڕەخنەکانى سەر کاپتنەکانى یانەکەیان نییە و تەنیا سەرنجیان لەسەر کارەکەیانە، ناشبێت کلاسیکۆ بدۆڕێنن یان یەکسانبن، بەڵکو هەوڵى بردنەوە دەدەن و دەشڵێت "بردنەوەى کلاسیکۆ لە وەرزى ڕابردوو هەستێکى باشى پێبەخشین و سبەینێش کار لەسەر هەمان شت دەکەین و ئامانجمان بردنەوەى یارییەکەیە".

چاڤى باس لەوەشدەکات، ئەو هاندەرى بەرشەلۆنەیە و باشترین شتى بۆ یانەکەى دەوێت، گەر هەستیش بەوە بکات ناتوانێت هیچ شتێک پێشکەشى تیپەکەى بکات دەگەڕێتەوە ماڵەوە، بەڵام لە ئێستادا باشە و دەشڵێت "هێشتا وەرزەکە زۆرى ماوە و لاپۆرتاى سەرۆکى یانەکەش گەشبینە و هەمیشە پاڵپشتیمان دەکات و قسەشمان نەکردووە لە بارەى بەردەوامبوونم یان مانەوەم لە پۆستەکەمدا".

گ . ف

Barcelona: Xavi: Being the coach of Barcelona is a thankless task | Marca