PM:03:30:11/10/2022
560 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پێکانەکەی دیبالا قورسە
و ماوەی دوورکەوتنەوەی لەنێوان چوار بۆ شەش هەفتەدا دەبێت.
ڕاپۆرتە
ڕۆژنامەنوسیەکانی ئیتاڵیا ماوەی دوورکەوتنەوەی پاولۆ دیبالای ئەرجەنتینی ئەستێرەی
یانەی ڕۆمایان ئاشکراکرد دوای ئەوەی تووشی پێکان بوو.
دیبالا لە یاری ڕابردووی
یانەکەی بەرامبەر لیتچی لە خولی ئیتاڵیا تووشی پێکان بوو کاتێک لە ماسولکەکانی
قاچیدا هەستی بە ئازار کرد و یاریگای جێهێشت.
پێگەی کالچیۆ میرکاتۆی
ئیتاڵی ڕایگەیاند کە دیبالا لە تریگۆریا هەندێک پشکنینی تایبەتی ئەنجامداوە و
دەرکەوتووە کە لە ماسولکەکانی قاچی چەپیدا پێکانی هەیە.
ئەو پێگەیە ئاماژەی
بەوەشکرد پێکانەکەی دیبالا بەهۆی جووڵەیەکی لەناکاوی قاچیەوە دروستبووە و دوای
تەواوبونی سەرجەم پشکنینەکانی ماوەی دوورکەوتنەوەکەی بەفەرمی دیاری دەکرێت.
پێشبینی دەکرێت ماوەی
دوورکەوتنەوەکەی لەنێوان چوار تا هەشت هەفتەدابێت و بەوەش دیالا مەترسی لەسەر
بەشداری مۆندیال نەکات لەگەڵ ئەرجەنتین.