ئاراوخۆ دووچاری پێکان هات و بەرشەلۆنە لە قەیراندایە

PM:10:03:23/09/2022

2156 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرشەلۆنە دووچاری گورزێکی کوشندە هات و پاش پێکانی کۆندی و دیپای و دی یۆنگ ڤایرۆسی پێکان ئاراوخۆشی گرتەوە.


ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویانکردەوە، لە یارییە دۆستانەکەى ئۆرۆگوایی بەرامبەر ئیمارات کە بە بردنەوەى ئۆرۆگوایی کۆتایی هات، پاش دەستپێکردنی یارییەکە بە پێنج خولەگ ڕۆناڵد ئاراوخۆ بەرگریکاری یانەى بەرشەلۆنە دووچاری پێکان هاتووە.


ئاژانسەکان ئاماژەشیان بەوەکردووە، ئاروخۆ نەیتوانیوە یارییەکە تەواو بکات و لە لایەن ڕاهێنەرەوە ڕاستەوخۆ گۆڕانکاری پێکراوە و ئۆگستین ڕۆگڵ شوێنی گرتووەتەوە.


یارییە دۆستانەکان و پاڵەوانێتی نەیشنز لیگ بووە هۆکار تا بەرشەلۆنە باجێکی قورس بدات و پێکانی چوار یاریزان لەم ساتەدا قەیرانێکی گەورە بۆ چاڤی ڕاهێنەر درووستدەکات و ئەوەى باس دەکرێت هەریەک لە دیپای و کۆندی بۆ مانگێک دووردەکەونەوە و دی یۆنگیش لە هەفتەیەک بۆ دوو هەفتە، ئەوەش بێبەشیان دەکات لە چامپیۆتزلیگ بەرامبەر ئینتەرمیلان و یاری کلاسیکۆ بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید.