AM:11:04:11/07/2022
1960 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پاریس سان جێرمان پەیوەندی بە میندێزە دەکات تا ڕۆناڵدۆ بەرەو پارک دی
پرانس بگوازێتەوە.
تۆڕی سپۆرتس مۆڵی بەریتانی بڵاویکردەوە، لویس کامپۆسی ڕاوێژکاری وەرزشی
پاریس سان جێرمان پەیوەندی بە خۆرخی میندێز بریکاری کارەکانی ڕۆناڵدۆ ئەستێرەى
مانچستەر یونایتدەوە کردووە تا ڕێککەوتن لەسەر گواستنەوەى یاریزانە پورتوگالییەکە
بۆ پارک دی پرانس بکەن.
سپۆتس مۆڵ ئاشکرایکرد، بە کرداری کامپۆس گفتوگۆی لەگەڵ میندێز کردووە، تا
هەلوێستی ڕۆناڵدۆ وەربگرێت لە ئەگەری چوونی بۆ پاریس ئەگەر یانەکە گرێبەستێکی
فەرمی پێشکەش بکات و ڕاوێژکارەکەى پاریسیش چاوەڕێی دوا وەڵامی ڕۆناڵدۆ لە ڕێگەى
بریکارەکەیەوە دەکات.
هاوکات ڕۆژنامەى ئەل ناسیونال بڵاویکردەوە، لیۆنێل میسی ئەستێرەى پاریس سان
جێرمان بە کارگێری یانەکەى ڕاگەیاندووە، ئەگەر هەوڵی گواستنەوە و ئەنجامدانی
گرێبەست لەگەڵ ڕۆناڵدۆ بکەن، ئەوا ڕاستەوخۆ یانەکە بەجێدەھێڵێت و پێی ڕاگەیاندوون
ئامادە نیە لە یەک تیپدا یاری لەگەڵ ڕۆناڵدۆ بکات.
هەوڵەکانی پاریس بۆ گواستنەوەى ڕۆناڵدۆ لەکاتێکدایە یانەکانی چێڵسی و بایرن
میونشن و ناپۆلی ئەو سێ یانەیەن کە بەپێی ڕاپۆرتە وەرزشییەکان دەیانەوێت گرێبەست
لەگەڵ ئەستێرە پورتوگالییەکەى یاریگای ئۆڵد ترافۆرد واژوو بکەن.