سێ یانە بۆ دزیکۆ لەسەر هێڵە

AM:11:01:07/07/2022

560 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سێ یانە هەوڵەکانیان چڕدەکەنەوە بۆ گواستنەوەى ئیدین دزیکۆ لە ئینتەرمیلانەوە.

پێگەى فوتبۆڵ ئیتاڵیا ئاشکرایکرد، ئیدیم دزیکۆ یاریزانی هێڵی پێشەوەى ئینتەرمیلان بەهۆی گەڕانەوەى ڕۆمێلۆ لۆکاکۆ بۆ ئینتەرمیلان بوونی لاوتارۆ مارتینێز نابێتە هێرشبەری سەرەکی لە وەرزی داهاتووی ڕکابەرییە ناوخۆیی و ئەوروپییەکان لەگەڵ ئینتەرمیلان و بیر لە جێهێشتنی یانەکەى دەکاتەوە.

فوتبۆڵ مێرکاتۆ ئاشکراشیکرد، سێ یانە هەوڵی گواستنەوەى دەدەن لەوانەش یانەى مۆتزای تازە سەرکەتوو بۆ سێریا ئەی ، برلیسکۆنی سەرۆکی یانەکەش سوورە لەسەر ئەنجامدانی گرێبەست لەگەڵ ئینتەرمیلان، پاش شکستهێنانی جەولەی یەکەمی گفتوگۆکان بۆ گواستنەوەی ئیکاردی لە پاریس سان جێرمانەوە.

ئاماژەى بەوەدا، برلیسکۆنی سوورە لەسەر گواستنەوەى ناوێکی گەورە بۆ یانەکەى ڕکابەری یۆڤانتۆس و ناپۆلیش دەکات لە پێناو بەدەستهێنانی توانای دزیکۆی یاریزانی هەڵبژاردەى بۆسنە، ئەوەش لە کاتێکدایە خانمە پیرەکە هەوڵی فرۆشتنی دەدات تا بتوانێت سوود لە پارەکەى وەرگرێت و لە مامەڵەی گواستنەوەى دیبالا بۆ ئالیانز ستادیۆم بەکاری بهێنێت.