ئەنەس جابر سەرکەوتنێکى مێژوویى لە ویمبڵدۆندا تۆمارکرد

PM:10:24:05/07/2022

424 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامى ویمبڵدۆن، ئەنەس جابر لە مارى بوزکۆڤاى بردەوە و سەرکەوتنى بۆ قۆناغى پێش کۆتایى بەدەستهێنا.

لە قۆناغى چارەکى کۆتایى جامى ویمبڵدۆن بۆ تێنسى سەر زەوى، کە کۆى خەڵاتەکانى زیاتر لە 16 ملیۆن دۆلارە، لەسەر ئاستى کچان، ئەنەس جابرى تونسى بەرامبەر مارى بوزکۆڤاى چیکى یاریکرد.

ئەنەس جابرى خاوەنى پلەى دووەمى ڕیزبەندى باشترین کچە یاریزانانى تێنسى جیهان، بە دوو کۆمەڵە بەرامبەر بە کۆمەڵەیەک یارییەکەى بردەوە و ئەنجامى کۆمەڵەکانیش سێ بە شەش و شەش بە یەک و شەش بە یەک گێم بوون.

بەم ئەنجامەش، ئەنەس جابر بۆ یەکەم جار لە کاروانى پیشەگەرى وەرزشى خۆیدا سەرکەوتنى بۆ قۆناغى پێش کۆتایى یەکێک لە چوار پاڵەوانێتییە گەورەکەى گراند سلام بەدەستهێنا و لەو قۆناغەشدا ڕووبەڕووى تاتیانا ماریاى ئەڵمانى دەبێتەوە، کە ئەمیش لە هەمان قۆناغدا و بە هەمان ئەنجام لە جول نیمێرى هاونیشتیمانى بردەوە.

گ . ف