ڕانیک ڕۆناڵدۆ تاوانبار دەکات

AM:08:32:05/07/2022

900 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڕاڵف ڕاگنیگى ئه‌ڵمانى و ڕاهێنه‌رى پێشووى مان یونایتد داواى له‌ ئیدارى یانه‌كه‌ى كردووه‌ ده‌ستبه‌ردارى تواناكانى ڕۆناڵدۆ بن ، چونكه‌ هۆكارێك بووه‌ تێكدانى پلانه‌كانى.

ڕۆژنامەی دەیلی مایلی بریتانی ئاشكرایكردووە، ڕاڵف ڕاگنیگی ڕاهێنەری پێشووی مانچستەریونایتد لە مانگی یەكدا داوای لە ئیدارەی یانەكە كردووە، دەستبەرداری ڕۆناڵدۆ ببن.

ئه‌و ڕۆژنامه‌یه‌ ده‌شڵێت: ڕانیگ بە ئیدارەی مانچستەر یونایتدی وتووە ڕۆناڵدۆ خاڵی لاوازی پێكهاتەكەیەتی و هۆكارێكیشە بۆ سەرنەگرتنی پلانەكانی.

ڕانیگ نامەیەكی ئەلیكترۆنی بۆ جون مورتۆ بەڕێوەبەری تۆپی پێی یانەكەی ناردووە و پێی ڕاگەیاندووە كە پلانی درێژخانەین لەسەر ڕۆناڵدۆ هەڵناچنرێت و باشترە دەستبەرداری ببن، بەڵام داواكەی ڕەتكراوەتەوە.