مان سیتی گنابری کردوەتە ئامانج

PM:09:49:04/07/2022

564 جار خوێندراوەتەوە

+ -

گواردیۆلا داوای گنابری کردووە بۆ شوێنگرتنەوەی ستێرلینگ و لیڤەرپوڵیش کێبڕکێی دەکات.

رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی ڕایگەیاندوە، یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی لەسەر داوای پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری یانەکەیان داوای گرێبەستکردنی لەگەڵ سیرج گنابری یاریزانی بایرن میونشن کردووە.

زە سەن ئاشکرایکردووە، گواردیۆلا سەرسامە بە ئاستی گنابری و دەیەوێت بیکاتە شوێنگرەوەی رەحیم ستێرلینگ کە نزیکە لە پەیوەندیکردنی بە یانەی چێڵسیەوە بە گرێبەستێک کە نرخەکەی 40 ملیۆن یۆرۆیە.

ئاماژەی بەوەشداوە، یاریزانە ئەڵمانیەکە تا ئێستا چەند ئۆفەرێکی یانەکەی کە بایرن میونشنە ڕەتکردوەتەوە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی چونکە مەرجەکانی لەلایەن بەرپرسەکانی یانەکەیەوە جێبەجێنەکراوە.

رونیشیکردوەتەوە، ئەگەر گنابری بەردەوام بێت لەسەر هەڵوێستەکەی کە نوێ نەکردنەوەی گرێبەستەکەیەتی ئەوا بە دڵنیاییەوە یانە باڤاریەکە دەستبەرداری دەبن بەرامبەر بڕی 40 ملیۆن یۆرۆ تا لە هاوینی ساڵی داهاتوودا بێبەرامبەر یانەکە جێنەهێڵێت.

دەشڵێت، یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزیش چاودێری بارودۆخی گنابری لەگەڵ یانەکەی دەکات و هەوڵدەدەن لە کۆتا رۆژەکانی بازاری گواستنەوەی هاوینەدا گرێبەستی لەگەڵ بکەن.

خ . ک