یۆڤانتۆس گرێبەستێکی پێشکەشی یۆڤانتۆس کردووە

AM:10:58:03/07/2022

520 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یۆڤانتۆس گرێبەستێکی پێشکەشی ڕۆما کردووە و دەیەوێت بە خواستن زانیۆلۆ بگوازێتەوە.

تۆڕی توتۆ میرکاتۆی ئیتاڵی ڕایگەیاند یانەی یۆڤانتۆس یەکەم گرێبەستی پێشکەشی ڕۆما کردوە تا لەم هاوینەدا تواناکانی نیکۆلۆ زانیۆلۆی ئەستێرەی یانەکە بەدەستبهێنێت چونکە وەک ئامانجی سەرەکی لێیدەڕوانن بۆ وەرزی داهاتوو.

زانیۆلۆ هەمیشە ناوی بە یانەکانی یۆڤانتۆس و میلانەو بەستراوە و لەماوەی چەند مانگی وەرزی ڕابردوودا لەگەڵ ڕۆمادا ئاستێکی نایابی پێشکەشکرد و سەرکردایەتی یانەکەی کرد تا نازناوی کۆنفرانس لیگ بەدەستبهێنن.

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەنوسیەکان ئاماژەیان بەوەکرد ڕۆما بیر لەوە دەکاتەوە سوود لە پارەی فرۆشتنی زانیۆلۆ وەربگرێت چونکە لەئێستادا ئامادەییان نیشانداوە گرێبەستی یانەکان وەربگرن کە دەیانەوێت گرێبەستی لەگەڵ ئەنجام بدەن.

یۆڤانتۆس دەیەوێت سوود لەو هەڵوێستەکەی ڕۆما وەربگرێت و بڕی 10 ملیۆن یۆرۆی پێشکەشی ڕۆما کردووە تا بەشێوەیە خواستن یاریزانە بگوازنەوە و لەگەل مەرجی کڕینەوەی هەمیشەیی بەرامبەر 50 ملیۆن یۆرۆ.