نازناوی خولی ئیتاڵیا بۆ پیۆلی کارەسات بوو

AM:09:51:23/05/2022

4028 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پیۆلی ڕاهێنەری میلان لە کاتی ئاهەنگگێڕاندا میدالیا ئاڵتونییەکەی دەدزرێت و ڕابیتەى خولی ئیتاڵیش بەڵێنی دانەیەکی تری پێدەدات.

ستیفانۆ پیۆلی ڕاهێنەری ئە سی میلان دووپاتیکردەوە، ئەو میدالیا ئاڵتونییەى لە کاتی بەدەستهێنانی نازنای سێریا ئەی پێی بەخشرا و کرایە ملی لێی دزراوە، کاتێک لەگەڵ یاریزانانی یانەکە سەرقاڵی ئاهەنگگێڕان بووە لە یاریگای ماپێی تایبەت بە ساسۆلۆ،

پیۆلی لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەی لا ریپبلیکای ئیتاڵی ئاماژەی بەوەکرد، تاکە میدالیای ئاڵتونی لە کاروانی وەرزشی دزراوە، کاتێک سەرقاڵی ئاهەنگێڕان بووە کەسێک لە ملی کردووەتەوە و لە خۆشی بەدەستهێنانی نازنازەکە بیری لای ئەوە نەبووە کێ ئەو کارەى کردووە.

لە بەرامبەردا ڕابیتەى خولی یانەکانی ئیتاڵیا لە هەژماری خۆیان لە تویتەر بە فەرمی وەڵامی پیۆلی داوەتەوە و بە ڕاهێنەرە ئیتاڵییەکەیان ڕاگەیاندووە بێخەمبە لە نزیکترین دەرفەتدا میدالیاییەکی ئاڵتونی ترت پێشکەش دەکەین و ڕێگە نادەین بێ میدالیا بمێنێتەوە.

پیۆلی ڕاهێنەری ئەی سی میلان لەە وەرزەدا وەک باشترین ڕاهێنەری خولی کاڵچیۆ دەستنیشانکرا و خەڵاتەکەى پێبەخشرا، پاش ئەوەی توانی سەرکردایەتی ڕۆسۆنێری بکات بۆ گەڕانەوە بۆ سەر ستەیجی نازناوەکان پاش 11 وەرز چاوەڕوانی.