یاریزانان و ستافی هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێراق خەڵات دەکرێن

PM:11:50:07/05/2024

284 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یاریزانان و ستافی هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێراق خەڵات دەکرێن بەهۆی سەرکەوتنیان بۆ ئۆڵۆمپیاد.

نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، یاریزانان و ستافی هەڵبژاردەی ئۆلۆمپی عێراق خەڵات دەکرێن و مووچەشیان بۆ دەبڕدرێتەوە لە پای ئەو دەسکەوتەی بەدەستیان هێنا لە جامی ئاسیا و سەرکەوتنیان بۆ ئۆڵۆمپیادی پاریسی 2024.

لە بڵاوکراوەکەدا هاتووە، وەک پێزانینێک بۆ ئەو دەستکەوتەی کە پاڵەوانانی تیپی ئۆڵۆمپی بەدەستیان هێناوە لە پاڵاوتن بۆ ئۆڵۆمپیادی پاریس 2024، ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی دەربڕیووە لەسەر ڕێزلێنانیان بە پێدانی پارچە زەویەکی نیشتەجێبوونی ئازاد بە ڕووبەری 200 مەتر چوارگۆشە و بڕینەوەی 400 هەزاری مانگانە بۆ هەریەکەیان.

ئاماژە بەوەشکراوە، جیالە یاریزانەکانیش تەواوی ستافی هەڵبژاردەکە یەکی پارچە زەییەکی 200 مەتریان پێدەدرێت.

جێی باسە هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێراق توانی پلەی سێیەم لە جامی ئاسیای خوار 23 ساڵان بەدەستبهێنێت و ئەمەش وایکرد سەربکەون بۆ ئۆڵۆمپیادی ساڵی 2024 کە بڕیارە لە شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا بەڕێوەبچێت.