لێدوانی خلێفی و مباپێ پاش کرانە دەرەوەی پاریس لە چامپیۆنزلیگ

AM:09:02:08/05/2024

644 جار خوێندراوەتەوە

+ -

خلێفی دوپاتیکردەوە شایەنی بردنەوە بوون و مباپێش داوای لێبوردنی لە هاندەرانی پاریس سان جێرمان کرد.

پاش شکستهێنان بەرامبەر دۆرتمۆند و ماڵئاوایکردنیان لە چامپیۆنزلیگ، ناسر خلێفی سەرۆکی پاریس سان جێرمان رایگەیاند، زۆر نیگەرانە چونکە هەلێکی گەورەیان بۆ گەیشتن بە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ لەدەستداوە، شایەنی بردنەوە بوونە بەڵام تۆپەکە نەیدەویست بچێتە گۆڵەکەوە.

سەرۆکەکە پیرۆزبایی لە دۆرتمۆند کرد و وتی: دۆڕان لەم قۆناغەدا زۆر قورسە، پیرۆزە لە دۆرتمۆند، ئێمە دڵتەنگین بۆ هاندەرەکانمان، دەبێت بە هەر شێوەیەک بێت قبوڵی بکەین، هەندێک جار هەموو شتێک دادپەروەرانە نییە، بەڵام دەبێت رازی بین.

لەلایەکی تریشەوە کیلیان مباپێ پاش یارییەکە وتی: دۆرتمۆند لە هەندێک بواردا باشتر بوون، زۆر بێ ئومێدم لەم ئەنجامە و داوای لێبوردن لە هاندەران دەکەم، هەموو هەوڵێکماندا بۆ گەیشتن بە یاری کۆتایی بەڵام نەکرا، ئێمە لە یاریگادا ئەوەمان سەلماندبوو لە ساڵانی تر باشترین.

ئەستێرەکەی پاریس کە لە ئیستادا ناوی بە ریاڵ مەدریدەوە دەبەسترێتەوە ئامادەنەبوو وەڵامی ئەو پرسیارە بداتەوە کە ئایا لە یاری نێوان بایرن و ریاڵ مەدرید هاندەری یانە ئیسپانییەکەیە یان نا.