PM:09:23:07/05/2024
456 جار خوێندراوەتەوە
+
-
سیلڤا پەیوەندی بە فلۆمینێنسیەوە کرد و پاش چەندین سال یاریکردن لە ئەوروپا
گەڕایەوە بەرازیل.
یانەی فلۆمینێنسی بەڕازیلی بە بڵاوکردنەوەی راگەیەندراوێکی فەرمی
گرێبەستکردنیان لەگەڵ تیاگۆ سیلڤا راگەیاند بۆ ماوەی دوو ساڵ، یانەکە رایگەیاندووە،
تیاگۆ سیلڤا درێسی ژمارە سێ لە تیپەکەیاندا لەبەر دەکات، هەمان ئەو درێسەی کە ساڵانێک
لەمەوبەر لە فلۆمینێنسی دەیپۆشی، وە ئەستێرەکە تا 10ی تەمموز ناتوانێت یاری بۆ یانەکەی
بکات چونکە ئەوکاتە بەفەرمی دەرگای گواستنەوەی
بەرازیل دەکرێتەوە.
تیاگۆ سیلڤا کە ئێستا کاپتنی یانەی چێڵسییە، پێش ئەوەی لە تۆپی پێی ئەوروپا
دەربکەوێت، بۆ ماوەی سێ ساڵ لە یانەی فلۆمینێنسی یاری کرد، بەڵام لە ساڵی 2009 ئەو
یانەیەی بەجێهێشت و پەیوەندی بە میلانەوە کرد و پاشان چووە پاریس و لەوێشەوە رووی کردە
چێڵسی، هەفتەی ڕابردووش بە بڵاوکردنەوەی گرتەیەکی سۆزداری ماڵئاوایی لە هاندەرانی
چێڵسی کرد
تایگۆ هاوینی 2020 پەیوەندی بە یانەی
چێڵسی کرد و تا ئێستا 152 یاری بۆ ئەم یانەیە ئەنجامداوە، وەرزی 2020 بۆ 2021یش لەگەڵ
یانەکەی لەندەن نازناوی چامپیۆنزلیگی بەدەستهێنا.