تێرزیچ: شانازی بە تیپەکەمەوە دەکەم

AM:09:47:08/05/2024

224 جار خوێندراوەتەوە

+ -

تێرزیچ نەیشاردەوە بەخت یاوەریان بووە بەرامبەر پاریس و باسی لەوەشکرد شانازی بە تیپەکەیەوە دەکات.

پاش بردنەوەیان لە پاریس سان جێرمان، تێرزیچی راهێنەری بروسیا دۆرتمۆند رایگەیاند، شانازی بە تیپەکەیەوە دەکات و شایەنی ئەوە بوونە بگەنە یاری کۆتایی بە تایبەت پاش ئەوەی توانیویانە لە کەشێکی لەو شێوەیەدا بردنەوە بەدەست بهێنن.

وتیشی: توانیمان دەروازەکەمان بە داخراوی بهێڵینەوە، سەرەتایەکی باشمان هەبوو، وە هەر لە سەرەتای یارییەکەوە دەمانزانی دەبێت هێرش بەرین لە تایمی یەکەمدا پاریس هەلی زۆریان نەبوو بەڵام لە تایم دووەمدا چەند جارێک تۆپیان لە شیشی گۆڵدا و ئێمەش کەمێک بەختمان هەبوو.

راهێنەرەکە دۆرتمۆند باسی لەوەشکرد، لەم وەرزەی بۆندسلیگا کێشەی زۆریان هەبووە و تووشی سەختی زۆر بونەتەوە بەڵام هەمیشە هاندەرەکانیان لە پشتیان بوون لەبەر ئەوەش سوپاسیان دەکات و پێشیوایە گەیشتن بە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ وەک قەرەبوویەک وایە بۆ ئاستیان لە وەرزەکە.