ئەنچیلۆتی: دەمانەوێت بە ریتمێکی خێرا یاریبکەین

PM:08:00:07/05/2024

360 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەنچیلۆتی دوپاتیکردەوە لە یاری پێشوو بایرن باشتر بوونە لەوان و دەیانەویت بە ریتمیکی خێرا یاریبکەن.

پێش روبەڕوبوونەوەی بایرن میونشن، کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری ریاڵ مەدرید رایگەیاند، بایرن و ریاڵ دوو یانەن خاوەنی مێژوویەکی گەورەن، هەردوولاش رێز لە یەکتر دەگرن، یانە باڤارییەکە لە یاری پێشوو لەوان باشتر بوونە و باشتر یارییان کردووە.

وتیشی: زۆر بە پەرۆشین، چونکە دەکرێت شەوێکی تری ئەفسوناوی بێت بۆ ئێمە، بەڵام باش ئاگاداری سەختی ئەم یارییەین دەکرێت تۆزێک نیگەرانیش ببین بەڵام لە پێناو بردنەوە یاریدەکەین، ئەگەر بیرۆکەکەشم نەگۆڕم ئەوە لونین لە پێگەی سەرەکی یاریدەکات سەرەڕای گەڕانەوەی کۆرتوا.

باسی لەوەشکرد، یارییەکە چڕتر و ریتمی خێراتر بێت بۆ ئەوان باشترە، لەبەر ئەوەش یارییەکەیان تووند دەبێت، وە دوای هەڵسەنگاندنی یاری پێشووش بۆی روونبوەتەوە لە رووی بەرگریەوە دەکرا باشتر بن.

دەربارەی یاریکردن بەبێ مۆدریچ و کرووسیش وتی: دوو یاریزانەکە لەم دواییانەدا زۆر کەم یارییان پێکەوە کردووە، بەڵام دەتوانن ئەنجامی بدەن، ئێمە دڵخۆشین بە هەبوونی ئەم دوو ئەستێرەیە و لە ئێستادا بیر لە پلاندانان ناکەینەوە کە ئەوانی تێدا نەبن.