رۆسێل: باشترین سەرۆکی مێژووی بەرشەلۆنەم

PM:10:09:07/05/2024

376 جار خوێندراوەتەوە

+ -

رۆسێل کە ماوەی چوار ساڵ سەرۆکی بەرشەلۆنە بوو پێیوایە باشترین سەرۆکی مێژووی یانەکەیە.

ساندرۆ رۆسێل لە نێوان ساڵانی 2010 بۆ 2014 سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە بوو، بەڵام بەهۆی ناڕێکی لە هەڵبژاردنەکاندا دەستی لەکارکێشایەوە و جۆزێپ بارتۆمیۆ بەشێوەیەکی کاتی جێگای گرتەوە، دوای ساڵێک بارتۆمیۆ لە هەڵبژاردنەکەدا سەرکەوتنی بەدەستهێنا و تا ساڵی 2020 لەو پۆستەدا مایەوە.

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رادیۆ ڕۆک یەک، ڕۆسێل بانگەشەیەکی سەرنجڕاکێشی کرد و وتی: لەڕووی ژمارەی جام بردنەوە، خۆسێ لویس نونێز باشترین سەرۆکی مێژووی بەرشەلۆنەیە پاشان بارتۆمیۆ، پاشان خوان لاپۆرتا و دواجار من، بەڵام ئەگەر ماوەی سەرۆکایەتیش بژمێرین، باشترین ئامارم هەیە چونکە لە ماوەی چوار ساڵدا لەڕووی بردنەوەی نازناوەکانەوە و باشترین سەرۆکم لە مێژووی بەرشەلۆنەدا.

لە ماوەی پێشوودا ڕۆسێل بە تۆمەتی سپیکردنەوەی پارە دوو ساڵ لە زیندان بوو، بەڵام دواتر بێتاوان دەرچوو، پێویستە ئاماژە بەوەش بکرێت لە ماوەی سەرۆکایەتی ساندۆردا یانەکە نازناوێکی چامپیۆنزلیگ و دوو لالیگا و جامی شا و سێ جامی سوپەری ئیسپانیا و جامی سوپەری ئەوروپا و جامی جیهانی یانەکانی بردوەتەوە.