لیڤەرکوزن دەیەوێت یاریزانێک لە بەرشەلۆنە بفڕێنێت

PM:08:45:07/05/2024

304 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لیڤەرکوزن دەستی بە دانوستانکردووە لەگەل گارسیا و دەیانەوێت یاریزانەکە لە بەرشەلۆنە بفڕێنن.

بەگوێرەی بڵاوکراوەیەکی فابریزیۆ ڕۆمانۆ، ئەلێکس گارسیا ئۆفەرێکی گرنگی لە یانەی بایەر لیڤەرکوزنەوە پێگەیشتووە بۆ ئەوەی پەیوەندی بە یانە پاڵەوانەکەی خولی ئەڵمانیاوە بکات، کاپتنەکەی جیرۆنا زستانی ڕابردوو لەلایەن بەرشەلۆنەوە داواکرابوو، ئێستاش خواستی یانەکەی ئیسپانیا بۆ گواستنەوەی کەمینەکردووە.

گارسیا لەم وەرزەدا بەشداری 36 یاری کردووە خاوەنی سێ گۆل و شەش ئەسیستە، دانوستانەکانی لەگەڵ یانەکەی ئەڵمانیا لە قۆناغێکی سەرەتاییدان بەڵام ئۆفەرەکە نایابە و هەموو شتێک بە ئاراستەیەکی دروستدا دەڕوات.

مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی ئەلێکس گارسیا نزیکە لە 20 ملیۆن یۆرۆیە، ئەم ڕێژەیەش نزیکە لەوەی کە تیپەکەی چابی ئەلۆنسۆ پێشکەشی جیرۆنایان کردووە.