خولی ئیسپانیا.. ئەمشەو ریاڵ مەدرید رووبەڕووی سۆسیداد دەبێتەوە

PM:12:33:26/04/2024

208 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەمشەو لە خولی ئیسپانیا ریاڵ مەدرید رووبەڕووی سۆسیداد دەبێتەوە و لە خولی سعودیە هیلال یاری هەیە.

یارییەکانی خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا بەردەوامی هەیە و لە کۆتا قۆناغەکاندان، ئەمشەو لە خولی ئیسپانیا و لە کاتژمێر 10، یانەی ریاڵ مەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی ریاڵ سۆسیداد.

ریاڵ مەدرید کە لە ئێستادا بە کۆکردنەوەی 81 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندیدایە دەیەوێت بە بردنەوە لەو یاریەدا هەنگاوێکی تر نزیکبێتەوە لە بەدەستهێنانی نازناوی ئەم وەرزە.

یانەی شاهانە لە کۆی ئەو شەش یاریەی ماویەتی پێویستی بە تەنیا حەو خاڵە تا بتوانێت ببیتە پاڵەوانی ئەم وەرزە بە بێ ئەوەی گرنگی بە ئەنجامی یانەی بەرشەلۆنەی دووەمی ریزبەندی بدات.

هەر ئەمشەو بەڵام لە خولی سعودیە و لە هەفتەی 29دا، لە کاتژمێر شەش، یانەی هیلالی پێشەنگی ریزبەندی رووبەڕووی فەتح دەبێتەوە، لە کاتژمێر نۆشدا یانەی ئیتیحاد بە سەرکردایەتی کەریم بنزیمە لە یاریگای خۆیدا میوانداری شەباب دەکات.

خ . ک