AM:11:46:18/04/2024
216 جار خوێندراوەتەوە
+
-
تۆخێل پێی وایە شایەنی سەرکەوتن بوون و گەیشتن بە قۆناغی پێش کۆتایی هەنگاوێکی
گەورەیە.
تۆماس تۆخێل راهێنەری بایرن میونشن دڵخۆشییەکی زۆری خۆی راگەیاند بەهۆی
بردنەوەیان لە ئارسناڵ و نەیشاردەوە کە، سەرکەوتنیان بۆ ئەو مانایەکی زۆری هەیە و
گەیشتن بە قۆناغی پێش کۆتایی هەنگاوێکی گەورەیە.
تۆخێل وتی: یارییەکی چێژ بەخش بوو، تایمی یەکەم وەک یاری شەترەنج بوو لەلایەن
هەردوو تیپەوە، لە تایمی دووەمدا ئاستێکی زۆر بەهێزمان پێشکەش کرد و کارەکتەری و
بوێریمان نیشان دا، بۆیە شایەنی سەرکەوتن بووین.
ئاماژەی بەوەکرد، لە نێوان گێمەکان زۆری قسە لەسەر تایمی یەکەم نەکردووە،
بەڵک و تەنیا پێی وتوون کە توانای خۆیان پیشانبدەن و هەندێک شتیشی بۆ روونکردوونەتەوە.
دەشڵێت: زۆر شانازی بە لایمەرەوە دەکەم، بە ئۆدیگاردەوە چەسپابوو، کیمیچیش
نا ئاساییە و نەسیسریش تایبەت بوو وە ئاستێکی
نایابی پێشکەش کرد.