لە ئەوروپا و سعودیەوە هەوڵی بەدەستهێنانی ڤان دایک دەدرێت

PM:03:57:02/05/2024

720 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بایرن میونشن چاودێری ڤان دایک دەکات و قادسیەی سعودی گرێبەستی پێشکەش کردووە.

ماڵپەڕی گۆڵی جیهانی ڕوونیکردووەتەوە، بایرن میونشن لە رێگەی نوێنەرەکانییەوە پرسیاری لە کەسە نزیکەکانی ڤێرجیل ڤان دایک کردووە تا پلانەکانی داهاتووی ئەستێرە هۆڵەندییەکە بزانێت.

ئاماژەی بەوەش کردووە، بایرن خواستی گواستنەوەی یاریزانەکەی هەیە، بەڵام لە ئێستادا تەنیا چاودێری دەکات و ئۆفەری فەرمی پێشکەشی رێدز نەکردووە تا بیگوازێتەوە.

لە لایەکی دیکەوە هەمان سەرچاوە ئەوەی ئاشکرا کردووە، یانەی قادسیە کە لە پلە دووی سعودییە ئەم وەرزە سەرکەتووە بۆ ریزی یانە نایابەکان ئۆفەری فەرمی پێشکەشی لیڤەر کردووە بۆ دەستبەرداربوون لە ڤان دایک.

ڤان دایک تەمەنی 32 ساڵە و تا ئێستا ئاستێکی نایاب پێشکەش دەکات، گرێبەستی لەگەڵ رێدز لە هاوینی 2025 کۆتایی دێت، نرخیشی لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان 32 ملیۆن یۆرۆیە.