چامپیۆنزلیگ.. ڕیاڵ مەدرید شکستی بە سیتی هێنا

AM:12:57:18/04/2024

844 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە چامپیۆنزلیگ ڕیاڵ مەدرید بە لێدانە سزاکان سەرکەوتنی بەسەر سیتیدا بەدەستهێنا و گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی.
لە یارییەکانی قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ، مانچستەر سیتی لە یاریگای خۆیدا میوانداری ڕیاڵ مەدریدی کرد.
لە تایمی یەکەم ڕیاڵ مەدرید لە خولەکی 12 لەڕێی رۆدریگۆوە گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد، پاش ئەوەش کوڕانی گواردیۆلا تەواوی هەوڵەکانیان خستە گەڕ بۆ یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە لەو تایمەدا بەڵام سەرکەوتوو نەبوون.
لە تایمی دووەم مانچستەر سیتی دووبارە بە بەهێزیەوە چوونەوە نێو یاریگا بە جۆرێک بە تەواوی کۆنترۆڵی یارییەکەیان کرد و پاش چەندان هێرشی مەترسیدار توانیان لە خولەکی 76 لەڕێی دی برۆینەوە گۆڵی یەکسان تۆمار بکەن و کاتی یاسایی یارییەکە بەو ئەنجامە کۆتایی پێهات.
پاشان پەنا برایە بەر دوو تایمی زیادکراو و تێیدا هیچ گۆڵێک تۆمارنەکرا و یارییەکە چووە لێدانە سزاکان، لە لێدانە سزاکانیشدا ڕیاڵ مەدرید بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر بە سێ براوە بوو گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی و تێیدا ڕوبەڕووی بایرن میونشن دەبێتەوە، سیتیش ماڵئاوایکرد.