سەردێڕ:

وێنە.. ئێن ئاڕ تی ناسنامەی ئەو کچە کوردەی لە نۆکەندی ئینگلیزی نوقومبووبوو ئاشکرادەکات

PM:08:19:26/11/2021

26680 جار خوێندراوەتەوە

ئێن ئاڕ تی ناسنامەی ئەو کچە کوردە کۆچبەرە ئاشکرادەکات کە لە نۆکەندی ئینگلیزی لەنێوان فەرەنسا و بەریتانیادا نوقومبووبوو و ئەمشەو و بەشی پشکنینی شاری کاڵاسی فەرەنسا بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، تەرمی یەکێک لە کۆچبەرەکان کوردە و لە رەگەزی مێیە.


باران نوری، ئەو کچە کوردەی هاوشێوەی چەندین کچە کوردی دیکە؛ بۆ گەیشتن بە دەستگیرانەکەی ئەو رێگایەی گرتبووەبەر.

باران ماوەیەکی کەم دەبێت هاوسەرگیری کردووە و بۆ گەیشتن بە دەستگیرانەکەی ئەو رێگایەی گرتووەتەبەر، بەڵام شەپۆلەکانی دەریا رێگایان نەدا باران بگاتە لای هاوسەرەکەی و لەدەریادا گیانی لەدەستدا.

باران نوری؛ خەڵکی گوندی دەرگەڵەی سەر بە ناحیەی وەرتێی قەزای رەواندوزە.

لە شەوی ٢٤ لەسەر ٢٥ی ئەم مانگەدا، کارزان عەلی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە فەرەنسا رایگەیاند، "یەختێک لە کەناڵی ئینگلیزی سنوری نێوان فەرەنسا و بەریتانیادا نوقومبووە و کۆچبەرەکانی کەوتوونەتە دەریاوە، ژمارەی ئەو تەرمانەی تا ئێستا دەرھێنراون ٢٧ تەرمە، کە حەوت ژن و سێ منداڵیان لە ناودایە، حەوت لەو کەسانە ئەفریقین، تا ئێستا دوو کەس رزگارکراون کە یەکێکیان کوردە و ژمارەی قوربانیان تا دێت بەرزتر دەبێتەوە."

ئەمڕۆش، نوێنەرایەتی حکومەتی هەریم لە فەرەنسا لە رێگای ئێن ئاڕ تییەوە رایگەیاند، داوا لە هاوڵاتیان دەکەن هەرکەسێک گومانی هەیە لەوەی کەسوکاری لەناو یەختە نوقومبووەکەی نێوان فەرەنسا و بەریتانیادا بێت، چەند زانیارییەکی کەسی لە رێگای ئی مەیڵەوە بنێرن بۆیان.

کەریم کەیفی، سۆران

هـ.ئـ

No description available.












گەلەری