سەردێڕ:

پارێزگارى بانکى ناوەندى: عێراق خاوەنى زیاتر لە ١٠٠ ملیار دۆلارە

AM:10:16:21/04/2024

3940 جار خوێندراوەتەوە

پارێزگارى بانکى ناوەندى عێراق رایگەیاند، عێراق خاوەنى زیاتر لە ١٠٠ ملیار دۆلار و زیاتر لە ١٣٠ تەن زێڕە و بەشێکى لە مامەڵەى بازرگانیشى کردووە بە درهەمى ئیماراتى و دەشڵێت، هیچ مەترسییەک لەسەر بەهاى دراوەکەى نەماوە.


عەلى عەلاق لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵى cnbc باسى لەوەکرد، یەدەگى بانکى ناوەندى عێراق زیاتر لە ١٠٠ ملیار دۆلارە و قەرزەکانى سەر عێراقیش بەشێوەیەکى بەرچاو کەمیان کردووە.

وتیشى، "عێراق زیاتر لە ١٣٠ تەن زێڕى هەیە و زۆربەى لە بەریتانیا کۆگا کراون".

پارێزگارى بانکى ناوەندى ئاماژەى بەوەشکرد، مامەڵەى بازرگانى عێراق لەگەڵ دەرەوە بەشێکى زۆرى کراوە بە درهەمى ئیماراتى و ساڵانە بەهاکەى دەگاتە نزیکەى ١٧ ملیار دۆلار.













گەلەری