سەردێڕ:

نوێترین زانیاریی لەبارەی مووچە؛ وەزیری دارایی عێراق واژۆ لەسەر ناردنی پارە بۆ هەرێم دەکات؟

AM:11:33:02/05/2024

43140 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەو گرفتەی لە دەرخستەی کۆتایی مانگی سێدا هەبوو چارەسەر کراوە، بۆیە چاوەڕوان دەکەن ئەمڕۆ وەزیری دارایی عێراق واژۆی لەسەر بکات.


چاوگێک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، گرفت لە دەرخستەی کۆتایی مانگی سێدا هەبوو و ئێستا چارەسەر کراوە.

باسی لەوەش کرد، دوای چارەسەرکردنی ئەو گرفتە، لە ئێستادا چاوەڕوانی وەزیری دارایی عێراقن واژۆ لەسەر ناردنی مووچەی مانگی چوار بکات و پارەی مووچە بۆ هەرێم بنێرێت.

ئەوەشی خستە روو، چاوەڕوان دەکەن، ئەمڕۆ یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو پارەی مووچەیان بەدەست بگات.
ئەو چاوگە وتیشی، لیستی مووچەیان حازرە لەگەڵ گەیشتنی پارە لە بەغداوە دەست بە دابەشکردنی دەکەن و لەماوەی یەک هەفتەدا مووچەی سەرجەم مووچەخۆران دابەشدەکەن.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەهۆی هەبوونی گرفت لە دەرخستەی کۆتایی مانگی سێی هەرێم، وەزارەتی دارایی عێراق واژۆی ناردنی پارەی مانگی چواری بۆ هەرێم نەدەکرد.
هێرش قادر - هەولێر













گەلەری