سەردێڕ:

ئێن ئاڕ تی هۆکاری دواکەوتنی مووچەی مانگی چوار ئاشکرا دەکات

PM:08:00:05/05/2024

26864 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، هەوڵدانی هەرێم بۆ دابەشکردنی مووچە لە رێگەی پڕۆژەی هەژماری منەوە، بووەتە هۆکاری دواکەوتنی مووچەی مانگی چوار. بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراقیش رایگەیاند، تا ئێستا هیچ رێککەوتنێک لەنێوان هەولێر و بەغدا نەکراوە بۆ ناردنی مووچەی مانگی چوار.


ئەمڕۆ یەکشەممە، فازڵ نەبی، بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق لە بەرنامەی تاوتوێی ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، حکومەتی عێراق سوورە لەسەر بەبانکیکردنی مووچە لە رێگەی بانکە عێراقییەکانەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، هەوڵدانی هەرێم بۆ دابەشکردنی مووچە لە رێگەی پڕۆژەی هەژماری منەوە، بووەتە هۆکاری دواکەوتنی مووچەی مانگی چوار.
هاوکات، فازڵ نەبی ئاماژەی بەوە کرد
، تا ئێستا هیچ رێککەوتنێک لەنێوان هەولێر و بەغدا لەسەر ناردنی مووچەی مانگی چواری مووچەخۆرانی هەرێم نەکراوە.

 

ئەوەشی خستە روو، بەڕێوەبەری گشتی بانکی تی بی ئای پێی راگەیاندووە، رازی نین کە ببنە بەشێک لە هەژماری من و بە گوێرەی بڕیاری دادگای فیدراڵی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بەبانکی دەکەن.

هاوکات، سەرۆک وەزیرانی عێراق هەژماری منی بەتەواوی رەتکردەوە و بەڕێوەبەری بانکی تی بی ئای رایگەیاند، سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانی پێکردوون بە زووترین کات دەست بکەن بە بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم.

بیرۆکەی هەژماری من ئەوە بوو مووچەخۆران تەنها لەو پێنج بانکە ژمارە حساب بکەنەوە کە پارتی و یەکێتی دیارییان کردووە، بۆ ئەوەی مووچەی مووچەخۆران لەژێر دەستی خۆیان بێت.

بەم هەنگاوە لە روویی کردارییەوە هەژماری من هەڵوەشایەوە، چونکە فەرمانبەر و مووچەخۆران سەرپشکن لەوەی لەو بانکە حکومییە عێراقییە ژمارەی بانکی بکەنەوە کە نەوەی نوێ ماوەی ٦ مانگ زیاترە داوای دەکات و ١١٩ واژۆی پەرلەمانتارانی بۆ کۆکردەوە.













گەلەری