کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی ئاشکراکرد و رایگەیاند، خێرایی با زیاد دەکات و تاوەباران و هەورەتریشقە دەستپێدەکات.
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت، هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو بە تایبەتى لە ناوچە شاخاوییەکاندا، ئەگەرى تاوەبارانى کورتخایەن هەیە لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان و لە سنوورى ناوچە شاخاوییەکانى پارێزگاى دهۆک ئەگەرى بارانبارین زیاتر دەبێت.
دەشڵێت، ئەمڕۆ و سبەی خێرایی با زیاد دەکات بۆ سەرووی ٢٠
کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.
کەشناسی ئەوەشی خستووەتەڕوو، سبەی دووشەممە، ئاسمان نیمچەهەور
و هەورى تەواو دەبێت، بارانبارین لە کاتەکانی بەیانى زوودا لە سنوورى پارێزگاى دهۆک
و ناوچە شاخاوییەکان بە گشتى بە شێوەى تاوەبارانى پچڕپچڕ دەبیت و هەورەتریشقەی
لەگەڵدا دەبێت، پاشان کاریگەرى بارانبارین درێژ دەبێتەوە بۆسەر سنوورى پارێزگاى هەولێر
و ئیدارەى سۆران و ئیدارەى راپەڕین و سنوورى پارێزگاى سلێمانى، پاشان بۆسەر سنوورى
ئیدارەى گەرمیان.
ئەوەش هاتووە، دابارین لەم ناوچانە بەشێوەى تاوەباران و
هەندێک کات لێزمەبارانى کورت خایەن دەبێت و هەورەتریشقەى لەگەڵدا دەبێت.
کەشناسی راشیگەیاندووە، سبەی پلەکانی گەرما یەک بۆ سێ
پلەی سیلیزی نزم دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : ٢٥
سلێمانی : ٢٤
دهۆک : ٢٢
هەڵەبجە : ٢٦
کەرکوک : ٢٧
سۆران : ٢١
زاخۆ : ٢٤
گەرمیان : ٣٠
حاجی ئۆمەران : ١٢