سەردێڕ:

عێراق چەند پێشانگەیەکی ئۆتۆمبێل بە نرخی پاڵپشتیکراو دەکاتەوە

PM:05:42:17/04/2024

1864 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری بازرگانی عێراق رایگەیاند، بە رێککەوتنیان لەگەڵ کۆمپانیا جیهانییەکانی ئۆتۆمبێل، بڕیاریانداوە بە کردنەوەی چەند پێشانگەیەک بۆ فرۆشتنی ئۆتۆمبێل بە نرخی تێچووی دروستکردنی.


ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەسیر غورەیری وەزیری بازرگانی عێراق رایگەیاند، بە رێککەوتنیان لەگەڵ کۆمپانیا جیهانییەکانی ئۆتۆمبێل، بڕیاریانداوە بە کردنەوەی چەند پێشانگەیەک بۆ فرۆشتنی ئۆتۆمبێل بە نرخی تێچووی دروستکردنی.

باسی لەوەش کرد، لە رێگەی ئەو پێشانگەیانەوە کەرەستەی بیناسازیش بە نرخی پاڵپشتیکراو دەفرۆشنە هاوڵاتییان.
ئەوەشی خستە روو، عێراق لە لیستی ئەو وڵاتانە چووەتە دەرەوە کە نرخی خۆراک تیایاندا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزە.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە ئێستادا تاوەکو شەش مانگی دیکە توانای خۆبژێویان لە خۆراک و گەنمدا هەیە و لە دوو مانگی داهاتوودا بازاڕە ناوەندییەکان دەکرێنەوە بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی هاوڵاتییان.

 













گەلەری