سەردێڕ:

سندوقی دراوی نێودەوڵەتی: ئابووری جیهان بە رێژەی ٣.٢٪ گەشە دەکات

AM:08:50:17/04/2024

720 جار خوێندراوەتەوە

سندوقی دراوی نێودەوڵەتی رایگەیاند، پێشبینی دەکەن ئەمساڵ ئابووری جیهان بە رێژەی ٣.٢٪ گەشە بکات. دەشڵێت، "هەڵاوسانى ئابورى لەسەر ئاستی جیهان دادەبەزێت".


بەرپرسانى سندوقی دراوی نێودەوڵەتی لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنووسیدا ئاستى پێشبینیەکانى بۆ گەشەى ئابورى جیهان بەرزکردەوە و رایگەیاند، پێشبینی دەکەن هاوشێوەی ساڵی رابردوو، ئەمساڵ و ساڵى داهاتووش گەشەی ئابووری جیهان بە رێژەی ٣.٢٪ بێت، کە ئەوەش بەرزترە لە پێشبینییەکانى مانگى یەکى ئەمساڵی ئەو دامەزراوەیە بۆ گەشەى ئابورى جیهان.

ئاماژە بەوەش کراوە، رێژەی هەڵاوسان لەسەر ئاستی جیهان کەم دەکات و تاکو کۆتایی ئەمساڵ بۆ ٥.٩٪ دادەبەزێت و ساڵی داهاتووش رێژەکە بۆ ٤.٥٪ دادەبەزێت.

سندوقی دراوی نێودەوڵی ئەوەشی خستوەتە روو، سەرەڕای هەبوون یئاڵۆزییە سیاسییەکان، پێشبینی دەکەن قەیرانی دارایی و ئابوری کەمتر لە وڵاتە گەشەسەندووەکاندا دروست ببێت، ئەوەش بەهۆی هەوڵە بەردەوامەکانی ئەو وڵاتانە بۆ پێشخستنی ئابوریەکانیان.













گەلەری