سەردێڕ:

ئەمریکا: پێویستە شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس کۆتایی بێت

PM:08:32:02/04/2024

1132 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، پێویستە گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئیسرائیل و حەماس کۆتاییان پێبهێندرێن و رێگە لە فراوانبوونی ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکە بگیرێت. دەشڵێت، "ئیسرائیل مەرجەکانی ئەمریکای جێبەجێ نەکردووە بۆیە رێککاری تری بەرامبەر دەگرینە بەر".


ئەمرۆ سێشەممە، ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسی لە فەرەنسا رایگەیاند، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئیسرائیل پێی راگەیاندوون کە دەبێت گرژی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە کەمتربکەنەوە و پابەندیش بن بە مەرجەکانی ئەمریکاوە بۆ ئاگربەست بە پێچەوانەوە هاوکارییەکانیان کەمدەکەنەوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، بۆ کۆتایی هێنان بە گرژی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و بە تەواویش لە پێناو پاراستنی سەربازەکانیان لە ناوچەکەدا بنکە سەربازییەکانیان پڕچەک کردووە.وتیشی، " داوامان کردووە کە ئەنجوومەنی ئاسایش بە خێرای کۆببێتەوە و بڕیارێک لە بەرژەوەندی ئاسایشی ناوچەکە بدات".

لەو بارەیەشەوە ستیفان سێگۆرنی وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، پاڵپشتی خۆی بۆ قسەکانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پشتراستکردووە و ئەوەشی خستە روو، پێویستە بەر لەوەی ئاڵۆزییەکان فراوانترببێت رێگا چارەسەرێک بدۆزرێتەوە. وتیشی، "دەبێت هەر یەک لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی بەتایبەت ئێران و لوبنان خۆیان بە دووربگرن لە فراوانبوونی گرژی وئاڵۆزییەکانی ناوچەکە کە دەبێتە هۆی ناسەقامگیری ئابووری وئاسایشی وڵاتانی جیهانیش".

ئەمەش لەکاتێکدایە، دوێنێ دووشەممە فەرەنسا رەشنوسێکی نوێی بۆ چارەسەرکردنی دۆخی ناوچەکە پێشکەشی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کرد و بە گوێرەی نوسراوەکەش دەبێت ئەنجوومەنی ئاسایش بەژداری بکەن لە ئاگربەستی نێوان حەماس و ئیسرائیل کە بە دەنگی ١٥ ئەندام داواکراوە کە هاوشێوەی مانگی رەمەزان ئاگربەست بەردەوامبێت لەپێناو پاراستنی گیانی بارمتەکان و ئەو کەسانەی تریش کە ئاوارەبوون و ئەوەش دەبێتە دووەم هەوڵی ئەنجوومەنی ئاسایش بۆ ئاگربەست لە مانگی رەمەزاندا.













گەلەری