سەردێڕ:

کەشناسی: ئەمشەو لێزمەباران دەست پێدەکات

PM:08:38:03/05/2024

23424 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم رایگەیاند، بەپێی پێشبینییەکانیان لەدوای کاتژمێر یەکی شەوەوە بارانبارینی بەلێزمە لە سەنتەری شارەکانی هەرێم دەست پێدەکات و تاوەکو کاتژمێر نۆی بەیانی بەردەوام دەبێت.


ئەمڕۆ هەینی، دیلان رەشاد وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم رایگەیاند، بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی ئەمشەو پێشبینی بارانبارینی بەلێزمە دەکرێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، بارانبارینەکە لەدوای کاتژمێر یەکی شەوەوە دەست پێدەکات و تاوەکو کاتژمێر نۆی بەیانی بەردەوام دەبێت.

ئەوەشی خستە روو، شەپۆلی بارانبارینەکە سەنتەری شارەکان و زیاتر دەشتی هەولێر و کۆیە و ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین لەگەڵ دوکان و بەشێک لە دهۆک و سلێمانی دەگرێتەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ماوەی چەند رۆژێکە شەپۆلێکی بارانبارین رووی لە ناوچەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان کردووە و بەهۆی بارانبارینی بەخوڕەوە لە چەندین شوێن لافاو دروست بووە.













گەلەری