سەردێڕ:

پەیوەندییەکانی عێراق: پڕۆسەی بەئەلیکترۆنیکردن بە رێژەی ٩٠٪ تەواو بووە

PM:01:30:28/03/2024

9956 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق رایگەیاند، لە ئێستادا پڕۆسەی بەئەلیکترۆنیکردنی سەرجەم مامەڵە ناوخۆییەکانی عێراق بە رێژەی ٩٠٪ تەواو بووە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق لەبارەی هەوڵەکانیان بۆ بە ئەلیکترۆنیکردنی مامەڵە ناوخۆییەکان راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە، لە ئێستادا ٩٠٪ـی پڕۆژەکە کۆتایی هاتووە و چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەوەی کە ماوەتەوە تەنها پەیوەستە بە مامەڵەی هاوڵاتییانەوە، بۆ ئەو مەبەستەش داوا لە هاوڵاتیان دەکەن کە بەشداری پرۆسەکە بکەن.

باس لەوەش کراوە، ئەم هەنگاوە دەبێتە سەکۆیەکی نوێی عێراق بەرامبەر بە وڵاتانی پێشکەوتووی جیهان و بەتایبەت کرانەوەی هاوڵاتیان و مامەڵە دارایەکان بە رووی سیستەمی ئەلیکترۆنیدا.

وتیشی، " کۆمپانیایی جێبەجێکار کارەکانی خێراتر دەکات و بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەیەکی باڵا لە وەزارەتی پەیوەندییەکان هاوکاریان دەکات".

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە کۆتایی مانگی کانوونی دووەی ئەمساڵدا وەزیری پەیوەندییەکان رایگەیاند، پڕۆسەی بەئەلیکترۆنیکردن لە مامەڵە کارگێڕی و داراییەکان لە عێراقدا بەشدار دەبێت لە ئاسانکردنی رێکارەکانی کەمکردنەوەی گەندەڵی دارایی و کارگێڕی لە سەرجەم وەزارەتەکانی عێراق.













گەلەری