بەهۆی پێنەدانی مووچەکانیان ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی سنوری هەڵەبجە بایکۆتی دەوامیان کرد و دەشڵێن، سێ مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە و روون نییە کۆمپانیای پاککەرەوە مووچەیان پێدەدات یان وەزارەتی تەندروستی.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەهۆی پێنەدانی مووچەکانیان ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی سنوری هەڵەبجە بایکۆتی دەوامیان کرد و باسیان لەوە کرد، سێ مانگە چاوەڕێی یەک مووچەن و دیار نییە کەی مووچەکەیان دێت.
ئاماژەیان
بەوەش کرد، روون نییە کۆمپانیای پاککەرەوە مووچەیان پێدەدات یان وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی کاربەڕێکەر و سێ مانگە داوایان کردووە مووچەکانیان بخرێتە سەر مووچەی
وەزارەتی تەندروستی و داواکەیان چووتە ئەنجومەنی وەزیران بەڵام بۆیان واژوو ناکەن.
ئەوەشیان
خستە روو، ماڵیان لە شوێنی دەوامکردنەکانیانەوە دوورە و تەنانەت پارەی هاتوچۆیان
پێ نییە و حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم دەستی دەستییان پێدەکات.
دەشڵێن، ژمارەیان
زیاتر لە ١٠٠ ژینگەپارێزە و داوادەکەن مانگانە لەکاتی خۆیدا مووچەکانیان پێبدرێت
چونکە ئەوان لە کەرتی تەندروستیدا کاردەکەن و ژیانیان دەخەنە مەترسییەوە.
ئەمەش لە
کاتێکدایە، بەهۆی پێنەدانی مووچەوە بایکۆتی بەشێک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی سلێمانی
و چەمچەماڵ و هەڵەبجە و