سەردێڕ:

بەڕێوەبەری کۆمپانیای پترۆئۆیڵ: سێ کارمەندمان لە هێرشەکەی کۆرمۆر گیانیان لەدەستداوە

PM:08:56:26/04/2024

5996 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری کۆمپانیای پترۆئۆیڵ بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە هێرشەکەی ئەم ئێوارەیەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر سێ کارمەندیان گیانیان لەدەستداوە و چوار کارمەندی دیکەش بریندار بوون.


ئەمڕۆ هەینی، لەزگین مشیر ئاغا بەڕێوەبەری کۆمپانیای پترۆئۆیڵ بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەهۆی هێرشکردنە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر سێ کارمەندیان گیانیان لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، جگە لەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە، چوار کارمەندی دیکەی کۆمپانیاکە بریندار بوون.
وتیشی، ئەو سێ کارمەندەی گیانیان لەدەستداوە دانیشتووی وڵاتی یەمەن بوون و ئەوانەی بریندار بوون بە رەگەز پاکستانین. 

ئەوەش لەکاتێکدایە، ئێوارەی ئەمڕۆ کێڵگەی غازی کۆرمۆر بە ئامانج گیرا و دوو دەنگی بەهێز لەنێو کێڵگەکەدا بیسترا هاوکات زەنگی ئاگادارکردنەوە لە کێڵگەکەدا لێدرا.

هاوکات، وەزارەتی کارەبا و سامانە سروشتییەکانی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم بڵاویان کردەوە، بەهۆی هێرشێکی درۆنی بۆ سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر ناردنی گاز بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی کارەبا راوەستاوە و بەوهۆیەوە نزیکەی دوو هەزار و ٥٠٠ مێگاوات کارەبا کەم بووەتەوە.
تائیف گۆران - دهۆک 













گەلەری