سەردێڕ:

وادەی تۆمارکردنی کاندیدی لایەنەکان بۆ هەڵبژاردنی هەرێم درێژ کرایەوە

PM:12:01:28/03/2024

2768 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی کۆمسیۆنی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، دوا وادەی تۆمارکردنی ناوی کاندیدی لایەنەکان بۆ هەڵبژاردنی هەرێم بۆ ٣١ مانگ درێژ کرایەوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لایەنەکان دەتوانن تاوەکو ٣١ـی مانگ ناوی کاندیدەکانیان بۆ هەڵبژاردنی هەرێم لە کۆمسیۆن تۆمار بکەن.

درێژکردنەوەی ئەو وادەیە لە کاتێکدایە، بڕیاربوو ئەمڕۆ کۆتا وادە بێت بۆ تۆمارکردنی ناوی کاندیدەکانی هەڵبژاردنی هەرێم.

پاش فشارەکان، رۆژی ٣ـی ئازاری ٢٠٢٤ سەرۆکایەتیی هەرێم رۆژی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانی دیاری کرد و بڕیارە لە رۆژی ١٠ـی حوزەیرانی ئەمساڵدا هەڵبژاردنەکە ئەنجام بدرێت.

هەڵبژاردنەکە لەژێر چاودێری کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەڕێوەدەچێت.













گەلەری