سەردێڕ:

نرخی دۆلار بەردەوامە لە دابەزین؛ ١٠٠ دۆلار بەچەند مامەڵەی پێوە دەکرێت؟

AM:10:45:28/03/2024

2512 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بووە هۆی گۆڕانکاری لە ئاراستەی بازاڕدا، جارێکی دیکە نرخی دۆلار دابەزینی بەخۆیەوە بینی و ١٠٠ دۆلار بە ١٤٦ هەزار و ٩٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت، هاوکات بەرپرسانی بەغداش دەڵێن بۆ جێگیرکردنی نرخی دۆلار، سەرجەم مامەڵە داراییەکان لە دۆلارەوە دەکرێن بە دینار.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، زیاتر لە ساڵێک تێپەڕبوو بەسەر بڕیارێکی بانکی ناوەندی کە دابەزاندنی نرخی فەرمی دۆلار بوو لە ١٤٥٠ بۆ ١٣٢٠ دینار بۆ هەر دۆلارێک و ئەمڕۆ دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە ١٣ مانگ نرخی دۆلار نزکدەبێتەوە لە ١٤٥ هەزار دینار.

لەو بارەیەشەوە، عەبولزەهرە هەنداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بۆ جێگیرکردنی نرخی دۆلار، سەرجەم مامەڵە داراییەکان لە دۆلارەوە دەکرێن بە دینار کە ئەوەش هاوکاردەبێت لە دابەزینی زیاتری نرخی دۆلار.

ساڵی رابردوو تیکڕای گشتی خەرجییەکانی حکومەتی عێراق ١٤٢ ترلیۆن دیناربووە بەراورد بە نرخی فەرمی بانکی ناوەندی کە دوو جار نرخی دۆلار گۆڕانکاری بەسەردا هات ئاراستەکان بۆ بازاڕ ئەرینی بوون و بۆ بانکی ناوەندی نەرێنی.

پێشتریش، مەنار عەبیدی راوێژکاری دارایی و ئابووری و ئەندامی دارایی بانکی ناوەندی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، تێکڕای خەرجییەکان بە نرخی ١٤٥ هەزار دینار بەرامبەر بوو بە ٩٧ ملیار دۆلار، بەڵام لە پێناو کەمکردنەوەی ئەگەرەکانی هەڵاوسان هەستان بە گۆڕانکاری لە نرخی فەرمیدا.

باسی لەوەش کرد، کاتێک نرخی دۆلار کەمکرایەوە بۆ ١٣٢٠ دینار بۆ هەر دۆلارێک تێکڕای خەرجییەکان لە ٩٧ ملیار دۆلارەوە بەرزبوەوە بۆ ١٠٧ ملیار دۆلار، کە بەرامبەرە بە ١٣ ترلیۆن دینار.

وتیشی، "ئەم هەنگاوەی بانکی ناوەندی بەمەبەستی کەمکردنەوەی ئەگەرەکانی هەڵاوسانبووە بۆیە هەوڵدەدرێت بە پشتبەستن بە سیستمی ئەلیکترۆنی قەرەبووی زیانەکان لەم ساڵدا بکرێتەوە ".













گەلەری