سەردێڕ:

کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

AM:09:41:28/03/2024

48476 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی عێراق رایگەیاند، لە ٤٨ کاتژمێری رابردوودا سەرەڕای بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما شەپۆلێکی باران بارینی مامناوەند تا رۆژی یەکشەممە ناوچە جیاوازەکانی ناوەڕاستی عێراق و ناوچە شاخاوییەکانی هەرێم دەگرێتەوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق لەبارەی کەش و هەوای ئەمڕۆوە رایگەیاند، ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێ و لە هەندێک کاتیشدا دەگۆرێت نیمچەو هەور و هەوری تەواو لەگەڵ باران بارینێکی کەم.

ئاماژەی بەوەش کرد، سەرەڕای بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بەهۆی هاتنی پاڵەپەستۆیەکی نزمەوە شەپۆلێکی باران بارین ناوچە شاخاوییەکانی هەرێم دەگرێتەوە و بەتایبەتیش سنوری دهۆک و ناوچە سنورییەکان.

 هاوکات، لە بارەی کەش و هەوای هەینیەوە رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش یەک بۆ سێ پلە بەرزبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئاستی خێرای با بۆ ٢٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

دەشڵێت، " کاریگەری شەپۆلەکە تا رۆژی یەکشەممە بەردەوام دەبێت و رۆژی شەممە و یەکشەمەش بە هەمان شێوە بارانێکی کەم لە ناوچەشاخاوییەکانی هەرێم دەبارێت".













گەلەری