سەردێڕ:

دانەوێڵەی ئۆکرانیا دەبێتە فریادڕەسی دانیشتوانی ئەوروپا

AM:09:16:28/03/2024

1092 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکایەتی یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند، وڵاتانی بەژداربووی یەکێتی ئەوروپا بەمەبەستی رێگەگرتن لە بەرزبوونەوەی نرخی ماددە خۆراکییەکان و بەتایبەتیش دانەوێڵە، ئامادەن تا مانگی داهاتوو دانەوێڵەی ئۆکرانیا وەربگرن بەبێ هیچ گومرگێک. دەشڵێت، " ئەم هەنگاوەی یەکێتی ئەوروپا دەبێتە هۆی دابەزینی نرخی خۆراک".


ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆکایەتی ئەوروپا لەبارەی رێککەوتنەکانیان لەسەر دانەوێڵەی ئۆکرانیا راگەیەندراوێكی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، بەلجیکا وەک وڵاتی بەژداربووی سەرۆکایەتی ئەوروپا بڕیاریدا لەگەڵ وڵاتانی تری ئەوروپادا تا کۆتایی مانگی نیسان دانەوێڵەی ئۆکرانیا وەربگرێت.

ئاماژە بەوەش کراوە، بە گوێرەی رێککەوتنەکە تا ئەو وادەیەی کە رێککەوتنی لەسەر کراوە، وڵاتانی بەژداربوو دانەوێڵەی ئۆکرانیا بەبێ هیچ گومرگێک وەردەگرن.

وتیشی، "دانەوێڵەی ئۆکرانیا بۆ سەقامگیرکردنی نرخی خۆراکە لە بازاڕەکانی جیهاندا بۆیە هیچ گومرگێکی ناچێتە سەر، بەهۆی ئەوەی دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ئەگەرەکانی بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک و دانەوێڵە لە ئەوروپا".

ئەوەش خراوەتە روو، لە رێککەوتنە سەرەتاییەکەدا هاتووە، ئەگەر هاوردەکردن لە ئاستی تێکڕای ساڵانی ٢٠٢٢ و ٢٠٢٣ زیاتر بێت، ئەوە باجی گومرگی لەسەر پەلەوەر، هێلکە، شەکر، شۆفان، گەنمەشامی و هەنگوین دەسەپێندرێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، تاراس ڤیسۆتسکی، بریکاری یەکەمی وەزیری کشتوکاڵ رایگەیاند، لەم ساڵدا دەتوانن بەبێ هیچ کێشەیەک زیاتر لە ١٨ ملیۆن تۆن دانەوێڵە بۆ بازاڕەکانی جیهان دابینبکەن، و ئەو رێژەیەشی کە ئامادەیە بخرێتە بازاڕەکانی جیهانەوە زیاترە لە ٥٠ ملیۆن تۆن گەنم.













گەلەری