سەردێڕ:

هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو دەکرێت

PM:08:59:27/03/2024

27648 جار خوێندراوەتەوە

یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر رایگەیاند، سبەینێ پێنجشەممە لیستی مووچە رادەگەیەنرێت و هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.


ئەمڕۆ چوارشەممە، رێباز حەملان یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر بە میدیای پارتی راگەیاند، سبەینێ پێنجشەممە لیستی مووچە رادەگەیەنرێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، پاش راگەیاندنی لیستی مووچە، لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.

ئەوەشی خستە روو، چاوەڕوان دەکرێت سبەی بەغدا تەواوی پارەی مووچەی مانگی دوو بخاتە سەر هەژماری بانکیی هەرێم.

ئەوەش لە کاتێکدایە، دوای دوو هەفتە لە دەستبەسەرداگرتنی پارەکەی، حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم رایگەیاند، دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکەن. چاوگێکیش لە وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، تا ئێستا پارەی مووچە نەدراوەتە وەزارەتی دارایی، هەربۆیە لیستی مووچەیان بڵاو نەکردووەتەوە.

ئەو چاوگە وتیشی، حکومەتی کاربەڕێکەر تەنها ئاگاداری کردونەتەوە کە لیست را بگەیەنن، بەڵام حکومەتی کاربەڕێکەر ئەو پارەیەی لە بەغداوە بۆ مووچە هاتووە و زیاتر لە دوو هەفتەیە دەستی بەسەردا گیراوە، تا ئێستا نەیناردووە بۆ وەزارەتی دارایی تا مووچە دابەش بکات.













گەلەری