سەردێڕ:

لە کاتی داخستنی بازاڕەکاندا؛ نرخی دۆلار دابەزی

PM:05:37:27/03/2024

64156 جار خوێندراوەتەوە

لە کاتی داخستنی بازاڕەکانی دراو لە هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ٢٥٠ دینار مامەڵەی پێوە کرا، کە بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕ، ١٠٠ دۆلار نزیکەی ٦٥٠ دینار دابەزیوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە، لە کاتی داخستنی بازاڕەکانی دراو لە هەرێم، نرخی ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە کاتی کردنەوەی بازاڕەکان دابەزینی بەخۆیەوە بینی و ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ٢٥٠ دینار مامەڵەی پێوە کرا.

لەلایەکی دیکەوە، بانکی ناوەندی عێراق بۆ ئەمڕۆ بڕی ٢٥٧ ملیۆن و ٥٩١ هەزار و ١٩٥ دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە.

لەو بڕەش، ٢٤٤ ملیۆن و ٤٠١ هەزار و ١٩٥ دۆلاری بە شێوەی حەواڵە و ١٣ ملیۆن و ١٩٠ هەزار دۆلاری بە شێوەی کاش بووە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەی چەند رۆژێکە نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەراورد بە چەند هەفتەی رابردوو دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە. ئەندامێکی شاندەکەی عێراق لە واشنتۆن بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە کۆبوونەوەی وەزیری دەرەوەی عێراق و وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بڕیار درا کە پاکتاوی قەرزی بانکە ئەهلی و حکومییەکانی عێراق بکرێت، ئەوەش هاوکار دەبێت لە گەڕاندنەوەی متمانە بۆ بانکەکانی عێراق لە سیستمی بانکی نێودەوڵەتیدا. وتیشی، "بەهۆی ئەم هەنگاوەوە نرخی دۆلار دادەبەزێت".













گەلەری