سەردێڕ:

سەرۆکی پارتی: ئێمە خوازیاری ئەنجامدانی هەڵبژاردنین

PM:05:07:27/03/2024

2516 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی پارتی رایگەیاند، با هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت، چونکە ئەوان خوازیاری ئەنجامدان و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانن.


ئەمڕۆ چوارشەممە، مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی رایگەیاند، ماوەی دوو ساڵە هەڵبژاردنەکانی هەرێم بە بیانووی جۆراوجۆر دوادەخرێت و ئێستاش دوای ئەوەی دەستکاری یاسای هەڵبژاردن کراوە ئینجا بڕیار لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەدرێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، پارتی خوازیاری بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانە دوور لە دەست تێوەردانی دەرەکی.

لەو بارەیەشەوە، ستیڤن هیچن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق رایگەیاند، لە هەوڵدان بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەشێوەیەکی ئازاد و پاک و بێگەرد.

رۆژی ١٨ـی ئەم مانگە، پارتی دیموکراتی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا کشانەوەی حزبەکەی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان راگەیاند.

ئەمەش لەکاتێکدایە، پاش فشارەکان، رۆژی ٣ـی ئازاری ٢٠٢٤ سەرۆکایەتیی هەرێم رۆژی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانی دیاری کرد و بڕیارە لە رۆژی ١٠ـی حوزەیرانی ئەمساڵدا هەڵبژاردنەکە ئەنجام بدرێت.













گەلەری