سەردێڕ:

دوای دوو هەفتە لە دەستبەسەرداگرتنی؛ حکومەتی کاربەڕێکەر مووچە دابەش دەکات

PM:04:42:27/03/2024

5100 جار خوێندراوەتەوە

دوای دوو هەفتە لە دەستبەسەرداگرتنی پارەکەی، حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم رایگەیاند، دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکەن.


ئەمڕۆ چوارشەممە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر رایگەیاند، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات دەکەن.

سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر ئاماژەی بەوەش کرد، بڕیاریان داوە ئامادەکاری بکەن بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی ئازار.

ئەوەشی خستە روو، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دەست بە تەرخانكردنی زەوی و دابەشكردنی بەسەر ئەو فەرمانبەرانە دەکات کە تا ئێستا سوودمەند نەبوون و داشكاندن بۆ رسوماتی شارەوانی بەتایبەت كرێی كرێچییەكان بە رێژەی ٢٠٪ دەکرێت.

باسی لەوەش کرد، داشكاندنی ٢٠٪ بۆ پارەی كەڵەكەبووی كارەبا و سزای هاتوچۆ و ئاو دەکرێت، بە رێژەی ٥٠٪ رسوماتی هاوردەکردنی گۆشت و ٢٠٪ـی کرێی خوێندنی پارالێڵ داشکاندنیان تێدا دەکرێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەی دوو هەفتەیە بەغدا پارەی مووچەی مانگی شوباتی رەوانە کردووە، بەڵام لەلایەن مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر و قوباد تاڵەبانی جێگری و بە رەزامەندی سەرجەم وەزیرەکان دەست بەسەر پارەکەدا گیرابوو.













گەلەری