سەردێڕ:

پشووی جەژنی رەمەزان دیاری کرا

PM:03:41:26/03/2024

393644 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رۆژانی پشووی جەژنی رەمەزانی دیاریکرد و ئاماژەی بەوەکردووە، لە رۆژی ٩ تاوەکو ١٣ی نیسان، لە سەرجەم دامودەزگاکانی عێراقدا پشوو دەبێت.


ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند، رۆژانی پشووی جەژنی رەمەزان لە ٩ی مانگی نیسان تاوەکو ١٣ی نیسان دەبێت و رۆژی ١٤ی نیسان، دەست بە دەوامی فەرمی دەکرێتەوە.

 

لە رۆژی ١١ی ئەم مانگەوە مانگی رەمەزان دەستیپێکردووە و ئەمڕۆ ١٦یەم رۆژی مانگی رەمەزانە.

ئەگەر بەپێی راگەیاندراوەکەی ئەنجومەنی وەزیران بێت، ئەوا ٩ی مانگی نیسان دەبێتە جەژنی رەمەزان و مانگی رەمەزان ٢٩ رۆژ دەبێت، ئەگەر لە رۆژی ١٠ی مانگیشدا بکرێتە جەژن ئەوا مانگی رەمەزان ٣٠ رۆژی تەواو دەبێت و دوو رۆژی کۆتایی پشووەکە بەر رۆژانی هەینی و شەممە دەکەون، کە خۆیان پشووی فەرمین لە دامودەزگا حکومییەکاندا.
هـ.ئـ


 













گەلەری