AM:10:16:14/05/2024
97284 جار خوێندراوەتەوە
چاوگێک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی کاربەڕێکەر بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە، دەست بە ناردنی پارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەکرێت لەلایەن بەغداوە و لە دوو رۆژدا تەواوی وەزارەتەکانی هەرێم پارەدار دەکرێن، دوای پارەدارکردنەکەش دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.
چاوگێک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی کاربەڕێکەر بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی تەواوی پارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم کە ٩٥٠ ملیار دیارە لە بەغداوە دەنێردرێت و سەرجەم وەزارەتەکان پارەدار دەکرێن.
باسی لەوەشکرد، لەگەڵ گەیشتنی پارەکەی بەغدا لیستی مووچە رادەگەیەنرێت
و دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.
دوێنێ دووشەممە،
چاوگێک لە وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەر بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، وەزارەتی
دارایی عێراق رەزامەندی داوە بە ناردنی مووچەی مانگی نیسانی خانەنشینان و کەسوکاری
شەهیدان و ئەنفالکراوان و چاودێری کۆمەڵایەتی. باسی لەوەشکرد، یەکەم گوژمەی پارەکەی
بەغدا دەینرێت ١٣٠ ملیار دینارە و تایبەتە بەو سێ توێژە.
مووچەخۆرانی هەرێم
لە ناوەڕاستی مانگی ئایاردان، بەڵام هێشتا مووچەی مانگی نیسانیان وەرنەگرتووە و
حکومەتی عێراق دەستی کردووە بە ناردنی پارە، بەڵام حکومەتی کاربەڕێکەر دەڵێت دەست
بە دابەشکردنی مووچە ناکەن تاوەکو سەرجەم پارەکەیان بەدەست نەگات.
هێرش قادر، هەولێر