PM:08:56:24/03/2024
22312 جار خوێندراوەتەوە
کەشناسی عێراق رایگەیاند، رۆژی سێشەممەی داهاتوو کۆتایی بەو شەپۆلە بارانبارینە دێت کە عێراق و ناوچەکەی گرتووەتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، دەزگای کەشناسی عێراق رایگەیاند، ئەو شەپۆلە بارانبارینەی رووی لە ناوچەکە کردووە بەهۆی کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سوورەوە دروست بووە و بووەتە هۆی ناجێگیری کەش و هەوا لە پارێزگا جیاوازەکانی عێراق و ناوچەکە بەگشتی.
ئاماژەی بەوەش کردووە، بە پێی پێشبینییەکانیان
رۆژی دووشەممە بارانبارین بەردەوامی دەبێت و رۆژی سێشەممەی داهاتوو کۆتاییدێت بەو
شەپۆلە بارانبارینەی ناوچەکەی گرتووەتەوە.
ماوەی چەند هەفتەیەکە شەپۆلی
بارانبارینی بە خووڕ، ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی
کوردستان و عێراقی گرتووەتەوە.