AM:08:21:22/03/2024
15684 جار خوێندراوەتەوە
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ئاماژەی بەوە کرد، شەوی ڕابردوو لە هەولێر، بەهۆی رژانی تێزابەوە لە بارهەڵگرێک سێ کەس برینداربوون.
ئەمڕۆ هەینی، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ئەوەی خستە روو، لە گوندی جومکە و بندێرس رژانی تێزاب بووە هۆی سووتاندنی سێ هاوڵاتی کە برینەکانیان سەختە.
باسی لەوەش کرد، ئەو سێ هاوڵاتییە،
دوانیان کوردن و ئەوەی دیکەشیان هاوڵاتییەکی بەنەتەوە فلیپینییە.
دەشڵێت،" بەهۆی سەختی برینەکانیانیانەوە
راستەوخۆ رەوانەی نەخۆشخانە کران و لە ژێر چاودێری چڕدان".
موراد ئەحمەد- هەولێر