سەردێڕ:

چۆن تەندروستی ددانەکانت لەکاتی بەڕۆژووبووندا دەپارێزیت؟

PM:05:13:21/03/2024

1508 جار خوێندراوەتەوە

چاودێری ددان رۆژانە زۆر پێویستە بۆ پاراستنی دەم و پووکێکی تەندروست لە خراپبوون و هەوکردنی بەکتریا کە رەنگە بە تێپەڕبوونی کات ببێتە هۆی لەدەستدانی ددان.


لە مانگی رەمەزاندا رەنگە زۆر کەس لەبیریان بچێت لە کاتی رۆژووگرتندا ئاگاداری تەندروستی دەم و ددانیان بن و ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی کێشەی وەک خراپبوونی ددان یان تەنانەت نەخۆشی پووک.


پێویستە لە کاتی بەڕۆژووبووندا پلانێکی رۆتینی دابنرێت بۆ گرنگیدان بە ددانەکان، بەتایبەتی دوای بەربانگ و پارشێو، لەگەڵ بەکارهێنانی پەتی ددان بۆ پاککردنەوەی نێوان ددانەکان.

چەند ئامۆژگاریەکی بەسوود بۆ چاودێری دەم و ددان لە مانگی رەمەزاندا بریتین لە:

١. بەکارهێنانی فڵچە و هەویری ددانی پارێزەر بۆ رێگریکردن لە دروستبوونی بۆشایی و بەهێزکردنی ددانەکان دوای نانی بەربانگ و پارشێو.

٢. دڵنیابە لە فڵچەکردنی ددانەکانت بۆ ماوەی دوو خولەک بەلایەنی کەمەوە دووجار لە کاتی بەڕۆژووبووندا بۆ ئەوەی دڵنیابن لە پاکوخاوێنی باشی دەم و ددان.

٣. بەکارهێنانی پەتی ددان بۆ لابردنی هەر پاشماوەیەکی خۆراک کە لە نێوان ددانەکاندا گیر بووبێت.

٤. دەم شۆردنی تەنها بەئاو بەکاربهێنە و بۆ ماوەی ٣٠ چرکە بیشۆ.

٥. پاککەرەوەی زمان بۆ ئەوەی رزگارت بێت لە هەر روپۆشێکی سپی لەسەر زمان چونکە هۆکاری سەرەکی بۆنی ناخۆشی دەمە.












گەلەری