سەردێڕ:

فۆڕمی دامەزراندن بۆ بەشێکی پزیشکی کارا کرا

AM:10:08:20/03/2024

6420 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، فۆڕمی دامەزراندیان بۆ دەرچووانی بەشی پزیشکی ددان بۆ ساڵی ٢٠٢٢-٢٠٢٣ کارا کردووە و ئەو دەرچووانە دەتوانن لە ماوەی ١٥ رۆژدا فۆڕمەکە پڕ بکەنەوە بۆ دامەزراندنیان لەسەر وەزارەتی تەندروستی.


ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لەسەر جێبەجێ کردنی رێنماییەکانی ساڵح مەهدی حەسناوی وەزیری تەندروستی عێراق، بەشی پلاندانان و پەرەپێدانی سەرچاوەکان بانگێشتی دەرچووانی بەشی پزیشکی ددان دەکات بۆ دامەزراندنیان.

ئاماژەی بەوەش کرد، دامەزران تەنها دەرچووانی ساڵی ٢٠٢٢-٢٠٢٣ـی بەشی پزیشکی ددان دەگرێتەوە.

ئەوەشی خستە روو، لە رێگەی ئەو لینکەی لە پەیجی فەرمی وەزارەت بڵاویان کردووەتەوە، دەرچووان دەتوانن فۆڕم پڕبکەنەوە بۆ دامەزراندنیان لە وەزارەتی تەندروستی و فۆڕمەکە تاوەکو ١٥ رۆژ کارا دەبێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە پێشتر، وەزیری تەندروستی عێراق رایگەیاند، داوا لە دەرچووانی ساڵی ٢٠٢٢-٢٠٢٣ـی بەشە پزیشکییەکانی زانکۆ عێراقییەکان و ناعێراقییەکان دەکەن فۆڕمی دامەزراندن کە لە ماڵپەڕی فەرمی وەزارەتی تەندروستییەوە بڵاو دەکرێتەوە پڕ بکەنەوە بەمەبەستی دامەزراندنیان.

کلیک لێرە بکە بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمەکە













گەلەری